کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران بە بۆنەی گەڕانەوەی "والی دروودی" بۆ ناو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات لە شاری شەهیدان "شاپوور فیرووزی"، "سالار ئیبراهیمی"، "حەمەکەریم نەدیمی"، "ئەحلە میسری" و شاری ٥۹عەمەلیاتی هێزی بێستوونی شاری کامیاران، وێڕای شانازی بە ڕۆڵەی خۆڕاگر وبەوەفای حیزبەکەمان کاک "والی دروودی" خۆشحاڵیی خۆمان بە ئازادبوون و پەیوەستبوونی یەکجاریی بە ڕێزەکانی حیزب دەردەبڕین و بەڵێن و وەفاداری بە ڕێبازەکەی دەدەین کە هەتا دواهەناسەمان ڕێگاکەی ڕێگامان بێ.
ڕێبوارانی دێموکرات لە شاری کامیاران