کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی لاوانی بۆکان لە "والی دروودی"

11:11 - 2 رێبەندان 2719

پۆلێک لە لاوانی دەروەستی کوردستان لە بۆکان، بەبۆنەی گەڕانەوەی کاک "والی دروودی" بۆ نێو ڕیزی هاوسەنگەرانی پاش ٢٣ ساڵ خۆڕاگری لەنێو بەندیخانەکانی ڕێژیمی پەت و سیدارەدا، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو لە بیر و هزری کاک "والی دروودی" کە ٢٣ ساڵ لە جوانترین و باشترین ڕۆژانی تەمەنی لە چاڵەڕەشەکانی کۆماری پەت و سێدارە بە باوەڕ بەخۆبوون و بە حیزبی دێموکرات تێپەڕاند. کە بە زووترین کات گەڕایەوە ڕیزی تێکۆشەران و ماندوونەناسانی شاخ، چونکە شۆڕەسواری ئەمەگناس بەڵێنیی بە هاوڕێیانی مەتەرێزی شەرەف و شەهیدانی هاوڕێی دابوو تا وەدیهێنانی ڕزگاری و سەربەخۆیی گەلی کورد، لە تێکۆشان لەنێو حیزبە خۆشەویستەکەمان نەوەستێت.

 سڵاو لە حیزبی دێموکرات، سڵاو بۆ کاک والی دروودی، سڵاو بۆ شەهیدانی حیزب و گەڵ، سڵاو بۆ خەباتکارانی شاخ و شار. ڕاسان بە تەواوی هێزەوە بەردەوامە.

پۆلێک لە لاوانی بۆکان

١ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی