کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بەبۆنەی جێژنی قوربانەوە

14:43 - 11 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامێکی بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە ئاراستەی پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هاونیشتمانانی بەڕێز!
خوشك ‌و برا موسوڵمانەكان!

بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی گەرمی خۆم پێشكەش بە هەموو موسوڵمانان بە تایبەت خۆشك ‌و برا موسوڵمانەكانمان لە كوردستان دەكەم.

بەداخەوە لەم مانگانەی دواییدا ‌و تەنانەت لە رۆژانی جێژنیشدا هەموو لایەك شاهیدین كە نەتەوەكەمان لە باشوور ‌و خۆرئاوای كوردستان رووبەرووی زێدەخوازی ‌و پەلامارەكانی خەلافەتی ئیسلامی سوننە بوونەتەوە ‌و رۆژانە خەڵكی ئاشتیخوازی كورد لە رێگای بەرگری كردن لە ماڵ ‌و زێدی خۆیان دەبنە قوربانی ‌و ناچار دەكرێن ماڵ ‌و شوێنی ژیانیان بە جێ‌ بێڵن ‌و ئاوارەی هەندەران بن.

لە لایەكی دیكەش خەلافەتی ئیسلامی شیعە لە ئێران هەروا درێژە بە ستەمكاری بەسەر هەموو نەتەوەكانی ئێران‌ و بە تایبەت كوردەكانی ئەو وڵاتە دەدا‌ و لە بەرچاوی دنیا لاوەكانمان لە سێدارە دەدا ‌و مافخوازەكانمان رەوانەی زیندانەكان دەكا‌و هەموو مافە سیاسی ‌و ئینسانییەكانی لێ‌ زەوت كردوون.

بە هیوای نەمانی ئەو دوو خەلافەتە ‌و رزگاربوونی خەڵک لە ژێر زەبر‌وزەنگ لە ژێر هەر ناو ‌و حكوومەتێكدا.

هیوای رۆژانێكی پڕ لە خۆشی ‌و جێژنی راستەقینەتان بۆ دەخوازین.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری