کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات

18:37 - 21 گەلاوێژ 2720

پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئەو بۆنەیەی لە حیزب کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی کوردستانی گەورە

بەڕێز: هەڤاڵانی ڕێبەری، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو تێکۆشەرانی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دەکەین.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەسەر بنەمای گوتار و هزری نەتەوەیی هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی دۆستانە و برایانە لەپێناو بەرژەوەندیی گەلەکەمان لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێک بخات و هەوڵمان یەکڕیزیی نێو ماڵی کوردە و هیوادارین بە خەمخۆریی هەموو لایەکمان ئەو تەباییە بێتە ئاراوە.

لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمان لە ناخی دڵەوە پێشکەش بە هەموو خوشک و برایانی تێکۆشەری ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لە گشت بوارێکدا بۆ بە ئاوات دەخوازین.

دەفتەری سیاسی

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

١١ی ئاگوستی ٢٠٢٠ی زایینی