پێشمه‌رگه‌كانی شار له سه‌قز به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٧٥ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران په‌یامێكیان بڵاو کردەوە
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
په‌یامی پێشمه‌رگه‌كانی شار له سه‌قز به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٧٥ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كاک مسته‌فا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ناوه‌ندی سیاسی و ده‌سته‌ی كارگێڕی!
هاوڕێیانی كادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزب!
خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان!
ئێمه كۆمه‌ڵێک له پێشمه‌رگه‌كانی ناو شاری سه‌قز، به ناوی خۆمان و هه‌موو پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری سه‌قز و ده‌ورووبه‌ره‌وه پیرۆزبایی ٧٥ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها له‌م بۆنه پیرۆز‌و پڕشكۆیه‌دا سه‌ری ڕێز داده‌نه‌وێنین بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م ٧٥ ساڵه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك رۆژیش بووبێت خزمه‌تی به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه. هه‌روه‌ها سه‌ری ڕێز بۆ هه‌موو شه‌هیدان و برینداران و زیندانیان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان داده‌نوێنین كه به خوێن و گیانیان مایه‌یان بۆ ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه داناوه. به تایبه‌ت شه‌هیدان پێشه‌وا قازی، دوكتور قاسملوو و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی.
بێگومان دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك پێویستییه‌كی مێژوویی و سووربوون و به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان بووه‌تە هۆی گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی مه‌زن. له دامه‌زرانی كۆماری كوردستانه‌وه تا ڕاسان.
ئیمه پێشمه‌رگه‌كانی شار له‌و جه‌ژنه پڕ شكۆ و مه‌زنه‌دا په‌یمان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌مان و شه‌هیدان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه تا سه‌ر وه‌فادار به رێبازی دێموكرات بین و هه‌رده‌م ئاماده‌ین به‌رێوه‌به‌ری بڕیارات و ڕاسپارده‌كانی حیزبه‌كه‌مان بین.
یوبیلی ئه‌ڵماس تاجی سه‌رمانه
ڕاسانی دێموكرات رێبازمانه
كوردستان ئامانجمانه
دوژمن له‌ژێر پێمانه
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموكراتیكی نه‌ته‌وه‌ی كورد به رێبه‌ڕایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بژی ڕاسان
بڕووخێت ڕێژیمی كۆنه‌په‌رست و تیرۆریست و تیرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران
پێشمه‌رگه‌كانی ناوشاری سه‌قز
گه‌لاوێژی ١٣٩٩