کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی پێشمەرگەکانی شار لە پاوە بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

12:21 - 21 گەلاوێژ 2720

پێشمەرگەکانی شار لە پاوە بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، پەیامی پیرۆزباییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

 بە ناوی خاکی پیرۆزی نیشتمانم

سڵاو لە شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێمە وەکوو پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی پاوەی قەڵای دێموکراتەوە، پیرۆزبایی٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە هەموو خەڵکی کوردستان، شەهیدان و بنەماڵەی سەربەرزیان، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی ئەو حیزبە و زیندانییە سیاسییەکان دەکەین.

لە ٧٥ـەمین ساڵی خەباتی بێوچان دووپاتی دەکەینەوە کە لە ڕێبازی دێموکرات دەست هەڵناگرین و وەکوو ئەندامانی هەمیشە تینووی ڕزگاری و سەربەخۆیی ناوچەی "پاوە"، هەر بڕیارێک کە سەرکردایەتیی حیزب بیدات بەوپەڕی دڵسۆزی و ئەمەگناسییەوە جێبەجێی دەکەین.

بە ئەرکی خۆمانی دەزانین دیسانەوە لەگەڵ ڕێبەرە مەزنەکەمان و حیزبەکەمان، پەیمانی وەفاداری نوێ بکەینەوە.

ئێمە هەروەها تۆپبارانکردنی بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە مەحکووم دەکەین و بۆ تۆڵەکردنەوە ئامادەی فەرمانی حیزبین بۆ چالاکی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات.

سەرکەوێ ڕاسان

بژی دێموکرات

سەرکەوێ خەباتی کورد

بڕووخێت ڕێژیمی کۆنەپەرست

پێشمەرگەکانی شار لە پاوە

٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩