کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی پێشمەرگەکانی شار لە پیرانشار و شنۆ بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە

12:10 - 2 رێبەندان 2719

پۆلێک لە ئەندامان و پێشمەرگەکانی شار لە پیرانشار و شنۆ، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، پەیامێکیان بڵاو کردەوە و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی دێموکرات دووپات کردەوە.

پێشمەرگەکانی شار لە پیرانشاری شەهید "ئیبراهیم شێخاڵیـ"ـیەوە، لەگەڵ ڕێبازی کۆمار پەیمان نوێ دەکەنەوە:

"ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە پیرانشار و ناوچەی مەنگوڕایەتیی بەری مێرگان، بەبۆنەی ھاتنی ٢ی ڕێبەندانەوە لە چەند شوێنی تایبەت چالاکیی تەبلیغیمان لەسەر جادەی پیرانشار بۆ سەردەشت، لە گوندەکانی بێکوس، ئاو خواردە، کەوپەڕ، ترکەش، قوادبگیان، تازەقەڵا، کانیشینکە، قەبری حوسێن و سەیرانگای پردانان و شیوەمیرە بە پوستێری تایبت بە ٢ی ڕێبەندان، بەڕێوە برد. هەروەها جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە خەڵکی ڕۆژھەڵات بەگشتی، بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان، زیندانییانی سیاسی، کەمئەندامانی حیزب، کادر و پێشمەرگەکانمان لە شاخ و هەموو لایەنگرانی حیزب، پیرۆز بێت".

لە شنۆ، شاری شەهید "شەهاب سەیادیـ"ـیەوە، پێشمەرگەکانی شار دەیسەلمێنن کە لەو ڕێبازەدا هەر بەپێوەن:  

"ئیمه ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شنۆ، پیرۆزبایی ۲ی ڕێبه‌ندان، ۷۴ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمارە ساواکه‌ی کوردستان، له سەرجەم ڕێبەرایەتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی حیزبی کۆمار و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی و هەموو خه‌ڵکی کوردستان دەکه‌ین. هیوادارین ته‌ختی زۆرداران کە لەرزۆکە و ئەو ڕێژیمە هیچ ڕەواییەکی لە لای خەڵکی سەرتاسەری ئێران نەماوە، بڕووخێت. مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئاخوندیی تاران. سەرکەوێت خەباتی ڕەوای حیزبەکەمان، سەرکەوێت ڕاسان".

پێشمەرگەکانی شارلە پیرانشار و شنۆ

١ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی