ژنانی گوندی "نییەر" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکیان بڵاو کردووەتەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
٢٥ی گەلاوێژ خاڵێکی وەرچەرخانی مەزنی مێژوویی نەتەوەکەمانە کە بوو بەهۆی دامەزراندنی یەکێک لە حیزبە سیاسییە- نەتەوەییە مۆدێڕنەکانی نەتەوەکەمان.
پێکهێنانی حیزبی سیاسی یەکێک لە فاکتەرە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای مۆدێڕنە کە بە دیاریهێنەری شێوازێکی نوێ لە ژیانی مرۆڤە، کە لە کوردستانیشدا حیزبی دێموکرات ئەو دەورە مێژوویی و گرینگەی بە باشی گێڕا.
دامەزراندنی یەکەمین کۆماری نەتەوەیی - دێموکراتیک لە کوردستان و نۆژەنکردنەوەی خەباتی نەتەوەیی کە هەتا ئێستاش بەردەوامە، لە گرینگترین دەسکەوتە نەتەوەییەکانی ئەو حیزبەن.
ئێمە ژنانی "نییەر"ی خۆڕاگر و نەتەوەپەروەر، وێڕای پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ، هیوادارین جێژنی ئەمساڵ جێژنی یەکگرتنەوەی حیزبی خۆشەویستمان و نۆەژەنکردنەوەی خەباتی نەتەوەیی و خونچاو لەگەڵ دۆخی هەنووکەیی کوردستان بێت.
پیرۆز بێت ٢٥ی گەلاوێژ جێژنی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات