"یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران" بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پیرۆزبایی یزاکا بەبۆنەی جەژنی قوربان
بەبۆنەی تەواوبوونی فەریزەی حەج و جەژنی قوربان، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی دەکات لە هەموو موسڵمانانی جیهان و باوەڕدارانی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی.
لە خودای دلۆڤان دەپاڕێینەوە ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆکاری ئاشتی و ئازادی و یەک بوون و یەکیەتیی نێو ماڵی کورد و کوردستانی خاوەن قوربانی و خوێن لە دەست زوڵم و ستەمی ستەمکارانی خودانەناس بە تایبەت لەژێر دیکتاتۆریەتی خۆسەپێنەری کۆماری بەناو ئیسلامیی ئێران ڕزگاری بێت.
جەژنتان پیرۆز و ژیانتان پڕ لە شادی و کامەرانی بێت.
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی