کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

11:48 - 23 گەلاوێژ 2721

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز: حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران .

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت .

بەبۆنەی "٧٦"ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین .

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خاوەن خەباتی دیارە لە گۆڕەپانی شۆڕشی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان، هیوادارین ئەم یادەی ببێتە مایەی زیاتر بەرەوپێشبردنی حیزبتان و پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا .

 دوبارە پیرۆزبێت.

دەزگای پەیوەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان