یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پیرۆزبایی یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بهبۆنهی دووی ڕێبهندان
بەبۆنەی ساڵوەگەری هەفتاو پێنجەمین ساڵهوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە دووی ڕێبەندانی ١٣٢٤ی هەتاوی لە سەردەستی پێشەوای مەزن قازی محەممەدی هەمیشە زیندو، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کوردستانیانی خۆشەویست، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سهرجهم پێشمهرگه قارهمانهکانی ههر چوار پارچهی نیشتمانی داگیرکراومان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی دەکەین و هیواخوازین لە خوای پەروەردگار کە ئەم ڕۆژە و ئەو بیرەوەریهمان لێ بکات بە سەرەتای هاتنەدی هەموو خەون و خوولیا و مافە نەتەوایەتیهکانمان و دەسپێکی دووبارە بوونەوەی کۆمارێکیتر لە ژێرناوی دەوڵەتی کوردی بە هەرچوار بەشی، بەشکراوی کوردستانی مەزنمان.
کورد و کوردستانیانی بەڕێز پێویستە بزانین کە نەک هەر کۆماری کوردستان لە ڕاستای بەژەوەندیی گەل لە سەردەستی زۆربەی زۆری کەڵەپیاوانی ئایینی ئەو سەردەم هاتە ئاراوە بەڵکوو بۆ بەگژداچۆنەوەی ئەو هەموو نابەرابەری و ناعەداڵەتیە چینایەتییه کە لە هەمبەر گەلەکەمان دەکراو و بە دەرک کردنی زەرووریەتی پێکهێنانی کۆمارێکی وەها لەلایەن قازی محەممەد، بە دوو پیناسەی جیاوازی کەسایەتی ئەو بەڕێزە وەک کەسایەتیی ئایینی و کارێزمایی نەتەوەیی کۆمار پێک دەهێندرێت، بەڵام مەخابن و ئێستاشی لەگەڵ بێت حکوومەتە سەرەڕۆ و پاوانخوازەکان نەک هەر دەرکی حەقیقەت و حیکمەتیان بەلاوە سەخت و دژوارە، بەڵکو کاتێک خۆیان لە بەرانبەر بەڵگەی بەهێزی راستیەکدا دەبینەوە لە هێزی بەڵگە و زمانی سرینەوە و کووشتن کەڵک وەردەگرن.
ئێمه لە کاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە نەک دەسەڵاتی سەرەرۆ دان بە حەقیقەتی کورد لەو بەشەی کوردستاندا دانانێت، بەڵکو دان بە حکوومەتی نیمچە سەربەخۆی کوردیش لە باشووری وڵات دانانێت؛ بۆ سڕینەوە و بڕینەوەی سۆزی نەتەوایەتی و داری باوەڕی کوردبوون رۆژانە بە پێی دەرفەت پیلانگێڕی دەکات و گەرووی ئازادیخوازان بە پەتی سێداروە کپ دەکات.
هەر چەند بە باوەری ئایینی پێمان وایە کە نادادپەروەری تا سەر نامێنێت و ڕۆژێک دەبێ مرۆڤایەتی بە گشتی و نەتەوایەتی بە تایبەتی پێناسەیهکی ڕاستەقینەی بۆ بکرێت، بەڵام ئێمەی ئایینی نابێ بێدەنگ بین لە حاند زوڵم وستەمێک کە نەک هەر لە تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە بەڵکوو لە هەموو کۆمەلگاکەمان دەکڕێت دهستهوهستان بین دەبێ بە پێی دەستوری ئایینیمان بۆ به گژ داچوونەوەی نابەرابەری لە شێوازو مێتۆدی جۆراوجۆرو کەرەسە و رێگای جۆراوجۆر کەڵک وەرگرین.
سهرکهوێت بزووتنهوهری ڕزگاریخوازی نهتهوهییمان
بڕوخێت کۆشکی زۆرداران و داگیرکهرانی کوردستان
والسلام علیکم ورحمةالله وبرکاته
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی ههتاوی
١٩ی ژانویەی ٢٠٢١ی زایینی