کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، پەیامێکیان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
خاک و ئاوی نیشتمان پڕ لە ژینی خۆزگەیە
پنچی هیوای ئەم بەهایە حەزرەتی پێشمەرگەیە
ئێمە وەکوو ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی تەنگیسەر، ٢٦ی سەرماوەز و ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی پیرۆز دەکەین.
پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا گەیشتن بە ئاواتەکانمان کە ڕزگاریی گەلەکەمانە دەست لە خەبات هەڵنەگرین.
بژی کوردستان
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بژی ڕاسان