کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ئەندامی حیزبی دێموکرات لە شاری دەماوەند

11:27 - 1 رێبەندان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری دەماوەند بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

لە لایەن لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و خەڵکی بە شەرەفی ئەوێهەنگ لە شاری دەماوەند پێرووزبایی خۆمان بە بونەی ساڵیادی دامەرزانی کوماری کوردستان ئاراستەی خەڵکی بە شەرەفی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شە هیدان، پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران دەکەین.

 هیوادارین ساڵی داهاتوو ئەم جێژنە پێرووزە هەموومان پێکەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە کوێریی چاوێ دوژمنی گەلی کورد بگرین.

هەر شکاوە بیت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.