کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار، لایەنگران و ئەندامان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری مەهاباد و ناوچەی شاروێران به بۆنەی جێژنی نەورۆزی کوردەواری و دەستبەکاربوونی تلوفزیۆنی تیشک، پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە پۆلێک لە پێشمەرگەکانی نێوشاری مەهاباد و لایەنگران و ئەندامانی نێوشار و دەشتی شاروێران بە بۆنەی جێژنی نەورۆزی کوردەواری و دەستبەکار بوونی تلوفزیۆنی تیشک، پیرۆزباییی خۆمان بەم چەشنە بڵاو دەکەینەوە.
دەڵێم لاوی دێموکراتم سەرم قوربانی ڕێبازی
هەتا مردن وەفادارم بە حیزبی پێشەوا قازی
بە بۆنەی هاتنی جێژنی نەورۆز، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانییانی خۆڕاگر و کەمئەندامانی ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد و دوکتور قاسملووی هەمیشە زیندوو و کادر و ئەندامانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگە قارەمانەکانی شاخ و شار و سەرجەم لایەنگرانی ئازادی و نیشتماندۆستان دەکەین.
ئاواتەخوازین هاتنی نەورۆز ببێتە هەوێنی خۆشی و تەبایی نێو ماڵی کورد و کۆتاییی نەهامەتی و ناخۆشییەکانی گەل بێت.
بە کوێری چاوی دوژمنانی کورد و کوردستان سەرەڕای زەخت و گوشاری زۆری ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ئاگری نەورۆز بە شادی و خۆشی لە زۆربەی شارەکان و گوندەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکرا و ئاڵای بەرزی کوردستان بەرز کراویەوە.
دیسان خەڵکی ڕۆژهەڵات بە دڵێکی گەورەوە بە هاودەنگی حیزبەکانەوە چوون و سەمای ئازادییان بە جلوبەرگی کوردی و خاکییەوە و بە کەڵکوەرگرتن لە جامانە بەڕێوە برد.
بە بۆنەی دەستبەکاربوونی تیشک تیڤی کە دەنگی بەرزی ئازادییە، میراتی مێژووی کوردە، شانازی تاکی وڵاتە، چقڵی چاوی دوژمنانە، دژی خاین و نیشتمانفرۆشانە، تیشک تیڤی ڕووناکی دڵ و ماڵی هەموو کوردێکی بەشەرەف و نیشتمانپەروەرە، پیرۆزباییی خۆمان ئاراستەی هەر چوارپارچەی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و هیوادارم هەموومان بۆ دەوڵەمەندکردنی کانالی تیشک کە ڕووناکی دڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە زیاتر تێ بکۆشین.
نەورۆزی کوردەواری، لە هەموو لایەنگرانی ئازادی و ڕزگاریی گەلە چەوساوەکەمان بەرز و پیرۆز بێت و هیوا دەخۆازین ئەمساڵ، ساڵی وەدیهاتنی هەموو ئاواتەکانی گەلی کورد بێت.
پیرۆز بێت نەورۆز و ساڵی ٢٧١٩ی کوردی.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڕاسان دژ بە حکوومەتی پەت و سێدارە و نیشتمانفرۆشان و چڵکاوخۆرەکان بەردەوامە.