کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزباییی خەڵکی کوردستان بە بۆنەی کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک

11:24 - 1 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: لە دوای ئەوەی کە تەلەفزیۆنی تیشک لەسەر کاناڵی ماهوارەیی یاهسات دەستی بە کارەکانی کردەوە، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە شێوەی جۆراجۆر خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی و پەیامیان بڵاو کردەوە.

دەقی ئەو پایەمەکە لە لایەن بەشێک لە خەڵکی تێکۆشەر و ئەندام و لایەنگرانی حیزبەوە گەیشتووە، بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی دووبارەبوونەوەی کاناڵی تیشک TV کاناڵی ڕاسانێکان و شەهیدانی کوردستان پیرۆزبایی دەکەین، لە سەرجەم کادر و پێشمەڕگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران؛ خۆشحاڵیی خۆمان دەردەبڕین و هیوای سەرکەوتن بۆ کارمەندانی تیشک TV دەخوازین و دڵنیایان دەکەین، کە ئێمەی پێشمەرگەی شار لە ناوچەی شاروێران بەتایبەت گوگتەپە هەردەم هاوکار و یاریدەریانین بۆ ئەرکە پیرۆزەکەیان.

سڵاو لە سەرجەم ئەندامانی ڕێبەریی حیزبەکەمان، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، هەروەها جەختیان کردووەتەوە، کرانەوەی تیشک هەنگاوێکی دیکەیه لە بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەکەمان. هیوامان ئەوەیە و داوا لە خەڵکی بەشەرەف و نیشتیمانپەروەری ڕۆژهەڵات دەکەین، وەکوو ساڵانی ڕابردوو وەک هەمیشە پاڵپشتی حیزب و کاناڵە جوانەکەی خۆمان و بزووتنەوەکەمان بین. کاناڵی تیشک دڵنیاین کە هەنگاوێکی قورس و قایمە لە بەرەوپێشبردنی ڕاسان. 

دووبارە وەکوو ئەندامانی شاری گوگتەپە، پیرۆزبایی لە خەڵکی بەشەرەفی ڕۆژهەڵات دەکەین و دەستی ماندوونەناسانەی هاوڕێیانمان کە لە هەموو بەشەکانی کاناڵی تیشکدا زەحمەت دەکێشن دەگوشین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.