کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پێشمەرگانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی جێژنی نەورۆزەوە

11:57 - 3 خاکەلێوه 2720

بەبۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بە ورەیەکی پۆڵایین بەرەوپیریی ئەو جێژنە نەتەوەییەوە چوون و پیرۆزبایی خۆیان لە گەلی کورد و هەروەها کادر و پێشمەگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد.

پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد لە چیا سەرکەشەکانی ''سەری مەیدانان'' بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بە چەک و ڕەختی پێشمەرگانەوە وێڕای پیرۆزبایی جێژنی نەورۆز، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر چشنە بڕیارێک دەبڕی.

بەبۆنەی هاتنی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، پێشمەگەکانی شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی و بڵاوکردنەوەی پەیام، بەرەوپیریی ئەم جێژنە نەتەوەییەوە دەچن و لەگەڵ ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە.