کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پێشمەرگەکانی شار بۆ کەمئەندامانی حیزبی دێموکرات

11:17 - 17 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە پەیامێکدا، وێڕای شانازی بە دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ کەمئەندامانی حیزبی دێموکرات، پەیمانیان نوێ کردەوە، کە هەتا سەرکەوتن ڕێگا و ڕێبازی کەمئەندامانی حیزب ون نەکەن و درێژەدەری ڕێبازیان بن.

دەقی ئەو پەیامە بەم چەشنەیە:

ئەو ڕۆژە بە شانازی دەزانین کە حیزبی دێموکراتی کردستانی ئێران، وەک یەکەم ئوپۆزسیۆنی ڕۆژهەڵات و کوردستان بۆنەیەکی پێک هێناوە، کە خۆشەویستییەک بێ بۆ شەهیدی هەمیشە زیندووی گەلەکەمان بەڕێز مەلا حەسەن شیوەسەڵی، کە ۳۱ ساڵ لەمەوبەر بە دەستی تێرۆریستانی کۆماری پەت و سێدارە پلانی بۆ داڕێژرا و هەتا ئێستا بەداخەوە بەو ئازارەوە کە زۆربەی ئەندامی گرینگی جەستەی لە دەست داوە دەژیت و شانازی پێوە دەکات.

هۆگران و ئەمەگناسانی نەتەوەکەمان، بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئەو هەموو گیانبازییە ئۆقرە ناگرن، بەڵکوو هەموو ڕۆژێک ڕۆژتانە ئەی شەهیدانی وڵاتەکەم، هەموو ڕۆژێک ڕۆژتانە ئەی کەمئەندامانی وڵاتەکەم، هەموو ڕۆژێک ڕۆژتانە ئەی بەندکراوانی ڕەشەچاڵی نیشتمانەکەم، هەموو ڕۆژێک ڕۆژتانە ئەی پێشمەرگە و هەڵۆی شاخەکانمان.

ئەی هاوڕێیان ئەی ڕاسانیان، ئێمە لە شار و ئێوە لە شاخ، درێژەدەری ڕێگای پڕسەروەریی شەهیدان و کەمئەندامان و بەندکراوانی سیاسین، کە هەتا ئەو کاتە هەموو خوێن و خەبات و تێکۆشان و چاوەڕوانییەکانمان دەگاتە ئاکام.

ئەندامان و لایەنگرانی و خەڵکی تێکۆشەری نێوخۆی وڵات

بــــۆکـــان ١٦ی ســـەرمــــاوەزی ٢٧١٨ی کوردی