پێشمەرگەکانی شار لە بانەی نیشتمانپەروەرەوە سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" بە دەستی خوێنمژانی جەماران، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
شەهید "حەیدەر قوربانی"! بێگومان تۆش بووی بە قوربانیی دەستی ئەم ڕێژیمە خوێنمژە. دیسان چەقەڵ و کەمتیارەکانی کۆماری سێدارە دڵی میللەتی کوردیان پڕقینتر کرد لە خۆیان.
ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار لە بانە، خەم و داخی خۆمان دەکەین بە ڕق و قین و دەبین بە چقڵی چاوی ڕێژیمی خومەینیی جەللاد.
شەهید حەیدەر به ئیرادەی پۆڵایینی خۆی "نا"یەکی گەورەی بە کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی وت و ئێمەش درێژەدەری ئەو ڕێگایەین.