پێشمەرگەکانی شار لە سنە بەبۆنەی ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور''عەبدولڕەحمان قاسملوو'' لە پەیامێکدا بەڵێنییان دا کە هەتا دواهەناسەی ژیانیان درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە ساڵڕۆژی تێرۆری پێغەمبەری ئاشتی دوکتور ''قاسملوو''، پەیمان و بەڵێن تازە دەکەینەوە کە تا دواھەناسەی ژیانمان وەفادار بین بە ڕێبازی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران .
لەم ڕۆژە لەبیرنەکراوەدا کە لەسەر دەستی ڕەش و نەگریسی کۆماری پەت و سێدارە دوکتور ''قاسملوو'' ناجوانمێرانە تێرۆر و شەهید کرا ،تا دوایین دڵۆپی خوێنمان چاونەترسانە درێژەدەری ڕێگای شەھیدەکانمان دەبین و ھیچ بەربەست و گوشارێک ناتوانێت لەو ئامانجە پێشمان پێ بگرێت.
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری پەت و سێداره و تێرۆریستپەروەر
سەرکەوتن بۆ گەلی کورد
بژی خەباتی شار و شاخ بە ڕێبەریی حیزبی دێموکرات
پێشمەرگەکانی شار لە شاری سنەی خوێناوی