کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پێشمەرگەکانی شار لە سەقز بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ

18:19 - 22 پووشپەڕ 2721

پێشمەرگەکانی شار لە سەقز بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور ''قاسملوو'' و هاوڕێیانی پەیامێکیان بڵاو کردەوە و بەڵێنیان دا کە هەتا وەدیهێنانی ئاواتە مەزنەکانی قاسملووی ڕێبەر دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرن.

دەقی پەیامە بەم چەشنەیە:

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانییە خۆڕاگرەکان، پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری شاخ و شار، لە شاری سەقزی هەمیشە دێموکراتەوە سڵاوی گەرم و شۆڕشگێڕانەتان بۆ دەنێرین .

لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ڕێبەری بلیمەت و هەڵکەوتەی نەتەوەکەمان و هاوڕێی شۆڕشگێڕ و ماندویینەناس شەهید ''عەبدوڵڵا قادری ئازەر'' پەیمان لەگەڵ ئێوە و هەموو شەهیدانی حیزب و گەل نوێ دەکەینەوە.

ئێمە بەڵێن دەدەین هەتا دوا دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێبازی پڕ لە شانازیان بین و بۆ وەدیهێنانی ئاواتە مەزنەکانی ''قاسملوو''ـی ڕێبەرمان دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵنەگرین .

۲۲ی پووشپەڕ خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی کۆماری تیرۆریستی ئیسلامیی ئێرانەوە و وڵاتانی قازانج‌پەرەستی جیهان. ڕووداوی دڵتەزێنی پووشپەڕ ئەزمونێکی تاڵ و گەورەیە بۆ نەتەوەی کورد کە ڕێژیمی ئاخوندی بە هیچ شێوەیەک جێگای بڕوا پێکردن نییە، ئەو ڕێژیمە بۆ لەنێوبردنی کورد هەموو کارێک دەکات و ئەوەی کە هەتا ئێستا نەیکردوە ئەو کارانەیە کە لە دەستی نایەت .

سڵاو لە ڕووحی شۆڕشگێڕ و ئاشتیخوازی دوکتور قاسملوو

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تیرۆریستی ئاخوندی

پێشمەرگەکانی شار لە سەقز