ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، پێشمەرگەکانی شار لە "مەریوان"، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ڕێبەری زانا و بێ هاوتا، دکتور"عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێکانی"، پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
قاسملوو میراتێکی نەبڕاوە
لە ساڵیادی شەهیدبوونی یەکێک لە ناوازەترین کەسایەتییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی و نەتەوەی کورد، دکتۆر "قاسملوو"ی هەمیشە ڕێبەر، ئێمە وەک ڕێبوارانی هزر و ئەندێشەی ئەو مێرخاسە ، لەگەل ڕێباز و ئامانجەکان و ڕۆحی کەسکی ڕێبەری شەهیدمان بەڵێنی وەفاداری و بەردەوامی لە خەبات و ڕاسانی ڕۆژهەڵات نوێ دەکەینەوە.
هزری قاسملوو چڕاوگی خەباتمانە
پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان
٢٢ی پوشپەڕی ١٤٠٠یهەتاوی