
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شنۆ، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەگەڵ شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە و چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی ڕێبەری ناوداری کورد، پەیمانی خۆڕاگری نوێ دەکەینەوە بۆ پاراستنی یەکڕیزی بۆ بەهێزکردنی حیزبەکەمان دژی زوڵمی داگیرکەرانی کوردستان و هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانی دوکتوری نەمر دەست لە خەبات هەڵناگرین.
هەر وەک ئاگادارین، ٣١ ساڵ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ برینێکی هەرگیز ساڕێژنەکراو کەوتە جەستەی کوردستان و هەتاکوو مێژوو مابێت ئەم غەدرە قەت لەبیر ناکرێت.
دوکتور "قاسملوو" مرۆڤێک لە ڕەگەزی خۆر تیشکی دەبەخشی بەسەر نیشتمان، بەڵام دوژمنانی ئازادی و مرۆڤایەتی شەهیدیان کرد و پەڵەیەکی ڕەش کەوتە نێو چاوانی ئەوانەی خۆیان بە لایەنگر و خاوەن دێموکراسی دەزانن.
بەڵام ئەندێشەی "قاسملوو" چرای ڕێگامانە و هەتاکوو دەگەین بە ئامانج، ئامادەین گیانمان بەختی ئەم ڕێبازە بکەین.
بڕووخێت حکوومەتی دیکتاتۆریی ئاخوندی
سەری ڕێز دادەنوێنین لە بەرانبەر شەهیدانی کورد و کوردستان بەتایبەت دوکتور قاسملوو
سەرکەوێ ڕاسان و بیر و هزری "قاسملوو"
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شنۆ