کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی مەریوان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور'' قاسملوو'' لە پەیامێکدا پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
قاسملوو ئێستاش ڕێبەرە
لە ٣١ـەمین ساڵی تێرۆری ڕێبەری بێ ھاوتای کورد و حیزبی دێموکرات، شەھید دوکتور قاسملوو، ئێمە وەک ڕێبوارانی بە ئەمەگی ڕێبازی مرۆڤدۆستانەی ئەو ڕێبەرە، ڕێبازی پڕ لە شانازیی شەھیدان هەتا گەیشتن بە ئامانجەکان بەرنادەین و بەڵێنیی درێژەدانی خەبات لەگەڵ ڕووحی دوکتور قاسملوو و سەرجەم شەھیدان نوێ دەکەینەوە.
کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی مەریوان
٢٢ پووشپەڕی ١٣٩٩ھەتاوی