کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

12:05 - 27 گەلاوێژ 2720

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بۆ بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێڕای سڵاوێکی گەرم

بەبۆنەی یادەوەریی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو تێکۆشەرانی نێو ڕیزەکانتان دەکەین.

یادی زیاتر لە ٧ دەیە خەبات و تێکۆشان و چالاکیی ئێوە وەکوو حیزبێکی بە ئەزموون، لە دەروون و مێژووی نەتەوەکەماندا هەرمانە.

لەم سەردەم و بارودۆخە نوێیەدا، پێویستیی یەکیەتی و پاراستنی یەکڕیزی کە یەکێک لە ئامانجەکانی دامەزراندنی حیزبە هەڵسووڕاوەکەتان بووە، زیاتر لە جاران خۆ دەنوێنێت. دڵنیاین بەپێی ڕەوت و کارنامەی پێشووتان، گرینگایەتی بەجێهێنانی ئەم ئەرکە لای ئێوەش پڕ بایەخ و هەستپێکراوە، هەر بۆیە ئاواتەخوازین بە کۆدەنگییەوە بەرەو پێشی ببەین.

جارێکی دیکە وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە، هیوادارین حیزبە خەباتگێڕەکەتان شێلگیرتر و سەرکەوتووتر لە جاران، لەپێناو و لە ئاراستەی ئامانجەکانی گەلی کورد و مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانی تێکۆشان بکات و بە هەوڵێکی هەمەلایەنە، داهاتوویەکی گەشاوە بێنێتە دی.

لەگەڵ ڕێز

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی

١٥ی ئاگوستی ٢٠٢٠