کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی "یزاکا" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

11:31 - 23 گەلاوێژ 2720

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختیان کردەوە کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانی حیزب، پشتیوانیی حیزبی دێموکراتن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە شۆڕشگێرەکانی دێموکرات!

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی یەکیەتییەکەمان قەبووڵ بفەرموون.

ڕێبوارانی ڕێبازی پێشەوای کوردان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکەم حیزبی مۆدێڕن و خاوەن بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسی و حیزبیی هەموو چین و توێژەکانی کوردستانی ئێرانە، ئەم حیزبە هەڵگری بەیداخی نەتەوەیی و ڕسالەتێکی گەورەی کوردایەتییە، گیانبازیتان لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاری جێگای ڕێز و دەستخۆشییە.

دڵنیاتان دەکەینەوە هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات، پشتیوانیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران لەگەڵتانە، هیوادارین بە یەکگرتوویی و یەکگوتاری لەم ڕێبازە پڕشکۆیەدا بەردەوام بن.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران