یهكيەتیى پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئیران بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتدا دەژین.
ئێمە وەک یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، بۆ جارێکی تر لەگەل ڕێبازی گەشت شەهیدانی هەرگیز نەمری کوردستان، بەتایبەت ڕێبەرانی شەهیدمان قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، پەیمان نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەروەک ڕێبەری شەهیدمان دوکتور قاسملووی نەمر فەرموویەتی باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە، تا دواهەناسە درێژەدەری ڕێبازیان بین و تا گەییشتن بە ئامانجی شەهیدانمان کە ئامانجی گشت خەڵکی کورستانە نەوەستین.
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان
سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
سڵاو لە زیندانییانی سیاسی
سڵاو لە کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان
سڵاو لە گشت ئەندامان و پێشمەرگەکانی نێو شار
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران