یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان!
ئێمە وەک یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایان و کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، پیرۆزبایی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی "پێشمەرگەی کوردستانـ"ـتان لێ دەکەین.
هەر لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز بۆ یەکەم جار ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە هێمای نەتەوەیی گەلی کوردە لە مەهاباد شەکایەوە و بوو بە هەوێنی دامەزرانی کۆماری میللی- دێموکراتیکی کوردستان.
لەو ڕۆژە پیرۆزەدا سڵاو لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، باسکی بەهێزی گەل لە شار و شاخ.