یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جێژنی نەورۆزی کوردەواری پەیامێکی بڵاو کردوە و پشتیوانیانی لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
به ناوی بەرزه ناو
به بەرگی سەوز و ڕازاوه قەد و لاپاڵ و شیو و دۆڵ
چرۆی دەرکردووه دار و ملی دا یەکتری گیا و گۆڵ
بەسەر بەفری کەوێدا کرد شەماڵی خاکەلێوه خۆڵ
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانه بەهاره جێژنی نەورۆژه
به دڵ لێتان دهکەم له و ڕۆژەدا من جێژنه پیرۆزه
"هیمن "
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
لەکاتێکدا خەڵکی کوردستان و ئێران به پێشوازیی سەری ساڵ و ساڵی تازەوە دەچن که نەزانی و کۆنەپەرەستی، هەژاری و نەخۆشیی ماڵوێرانکەری کۆرۆنا وەک هەورێکی ڕەش بەرۆکی ژیان و جەستەی مرۆڤایەتی لە ژێر سێبەری نگریسی ڕێژیمی ئاخوندی داوێنی کۆمەڵگەی گرتووە.
بەڵام مزگێنیی سروەی بای بەهاری، موژدەدەری بەهاری ئازادی، زاڵبوونی ڕووناکی بەسەر تاریکیدا،تێکشکانی سپای کڕێوه، سووربوونی گوڵه شلێرەی گڵکۆی شەهیدان، ڕاسانی شار و شاخ و بەهاناوەچوونی ڕێکخراوه مەدەنییەکان بۆ لێقەوماوانی ماکۆ و سەڵماس هەموویان هێمای ژیانەوه و بووژانەوەی یەکڕێزیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانه.
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ئیران وێڕای پیرۆزبایی سەری ساڵ و هاتنی ساڵی تازەی ٢٧٢٠ی کوردی له مامۆستایان و قوتابییانی کوردستان، پیشتوانی له مافی ئازادی و ڕزگاریی خەڵکی کوردستان بۆ گەیشتن به ئامانجه ڕەواکانی گەلی کورد دەکات.
لێرەدا به پێوستی دەزانین وێڕای خۆپارێزی له نەخۆشیی کۆرۆنا "به مانەوه له ماڵەکان" تێکۆشانی کارمەندان و پزیشکەکانی تەندروستی لەبیر نەکەین.
هاوکات لەگەڵ خوێنی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە درێژدەری ڕێگای شەهیدانین .
ماڵ و حاڵت بۆچییه گەر میللەت له زیللەت بژی
تاجی سەر شۆڕی فڕێ ده تۆش وەکوو میللەت بژی
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
نەورۆزی ٢٧١٠ی کوردی