بەبۆنەی ٣٢ـەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دکتور"عەبدولڕەحمان قاسملوو"، لە شاری بۆکان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئیمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "بۆکان"، تیرۆری ناجوامێرانەی ڕێبەری کاریزماتیک و ڕێبەری کورد؛ شەهید دوکتور"عەبدولڕەحمان قاسملوو"، لەلایەن تێروریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکوم دەکەین و پەیمان و وەفاداریی خۆمان بە درێژەدان بە ڕێبازەکەی نوێی دەکەینەوە و بەم شێوە خەونەکانی ڕێژیمی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەینە بڵقی سەرئاو.
چونکە هەتا سەرکەوتن ڕێگای ڕێبەری شەهیدمان بەردەوامە و وانەکانی چرای ڕێگای خەباتمانە.
سەری ڕێز بۆ ڕووحی پاکی دادەنەوێنین.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆکان
پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی