ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنە، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لەگەڵ ڕێز و سڵاوێکی تایبەت بۆ هەموو پێشمەرگەکان، ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات، ئەندامان، لایەنگران، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی خۆڕاگر.
پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ ڕۆژی لەدایکبوونی "هەتاو و ئازادی، خۆڕاگری، خەبات، ئاشتی، دێموکراسی، ئاڵا و ژیان" لە تەواوی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکرات دەکەین.
بەڵێن دەدەین هەتا دواهەناسە درێژەپێدەری ڕێگای پێشەوا قازی و دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی بین.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "سنە"