کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی نهێنیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز؛ بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
لە ڕۆژی ۲٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی، کاک فەتاح عەبدولی و کاک هومایون ئەردەڵان، سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرزی شۆڕشگێڕانەیان و سەری کڕنۆش لە بەرانبەر ئەوان و هەموو شەهیدانی کوردستان و کورد دا دادەنەوێنین .
بەم بۆنەوە سڵاو دەنێرین بۆ
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
زیندانیانی سیاسی
پێشمەرگەکانی شاخ و شار
پەیمانی وەفاداری و درێژە پێدانی ڕێبازی شەهیدانیان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە .
ڕێژیمی ئەهریمەنی ئاخوندی چل ساڵە دەستی بە خوێنی نەتەوەی کورد و ڕێبەران و تێکۆشەرانی حیزبەکەمان سوورە. تەنیا بە ڕوخانی ئەم ڕێژیمە دزێو و تاریکی پەرەستەیە کە خۆری ئازادی هەڵدێ و کوردستان ڕزگاری دەبێ. بۆیە بەردەوام بوون لە خەبات و درێژەدان بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات ئەرکی ئەخلاقی ئێمە و هەموو کوردێکی نیشتمان پەروەرە .
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئینسانکوژی ئاخوندی
نەمری بۆ شەهیدانی کوردستان بەتایبەت شەهیدانی ڕێبەر قازی ، قاسملوو و شەرەفکەندی
ئەندامان و لایەنگرانی نهێنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز