
کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی لەیلاخی سنە، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە ناوی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی لەیلاخی سنە، ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆز بێت لە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات، سەرجەم پێشمەرگەکانی شار و شاخ، زیندانییانی خۆڕاگری سیاسیی نێو چاڵە ڕەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، کەمئەندامانی خەبات و هەموو لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
بڕووخێت ڕێژیمی جینایتکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران
سەرکەوێت ڕاسان