ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "مێراو" بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی مێراو
پێشەوا قازی، ڕێبەری هەموو سەردەمەکان.
ئێمە وەکوو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی مێراو، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە ۱۰ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی ڕێبەری زانا و دڵسۆزی گەلەکەمان، حەزرتی پێشەوا قازی محەممەد، کە بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کراوە، لەگەڵ ڕێبازی پڕلە شانازی و سەروەریی سەرکۆماری شەهید و ڕێبەری هەموو سەردەمەکان و سەرجەم شەهیدانی سوورخەڵاتی نەتەوەکەمان پەیمانی وەفاداری نوێ دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە لووتکەی ئارمانجە پیرۆزەکانی کۆمار و ئامانجە سەردەمیانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سەنگەرەکانی شار و شاخدا کۆڵنەدەرانە لە خەبات بەردەوام بین.
ئەندامانی حیزبی دێوکراتی کوردستانی ئێران
ئاوایی مێراو
۱۰ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی