ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری "سنە"، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور "قاسملوو و هاوڕێیانی"، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
"قاسملوو"
هزرێک له ئاوێنهی بهرههتاو
ئهو ئاوێنهیهش له خۆشهویستیی خهڵک؛ ئهو خۆشهویستییهش له پهیڤی ئازادی و
ئازادیش له جهستهی "شههیدان"
لە ساڵیادی تێرۆری شەهیدی سەرکردەمان نەمر دوکتور"عەبدولڕەحمان قاسملوو"، دیسانەوە پەیمانی ئەمەگ و وەفاداری بە ڕێگا و ڕێبازە پڕ لە سەروەرییەکەی دووپات دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا لە ژیندا بین ئەو ڕێگا و ڕێبازە بەر نادەین و لەسەر گەیشتن بە مافی ڕەوای گەلەکەمان هەر ڕۆژ سوورتر و قاییمترخەبات دەکەین و بە دوژمنانمان دەسەلمێنین هەتا کوردێک مابێت دوکتور"قاسملوو"ش زیندووە.
سڵاو و هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدی ئوستوورەمان، پەیغەمبەری ئاشتی شەهید دوکتور قاسملووی هەمیشە ڕێبەر.
٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی
تەنگیسەر