ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دزەی مەرگەوەڕ، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزارنی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕ سەر بە ورمێ، ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات بە شەهیدان قازی محەممەد، دوکتور قاسملوو، دوکتور شەرفکەندی و هەموو شەهیدان و هەروەها ئەندامانی ڕێبەریی، کادر و پێشمەرگە، تەشکیلاتی نهێنی، بنەماڵەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی پیرۆزبایی دەڵێین.
ئێمە بەڵینی دەدەین کە هەتا ئاخرین دڵۆپی خوێنمان درێژەدەریی ڕێگای شەهیدان بین و بۆ هەر بڕیارێکی حیزبی ئامادەیی خۆمان دەردەبڕێن و لە هەر شوێنێکی کوردستان لە ماکۆ و هەتا ئیلام بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەین.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرکەوێ ڕاسان و نەمان بۆ سپای تێرۆریستیی پاسداران
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دزەی مەرگەوەڕ
۲۱ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی