کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە سەقز پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە

11:11 - 5 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز پەیمانیان نوێ کردەوە کە خوێنی شەهید "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" ڕێنوێنی ڕێگایانە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

دەستی جینایەتکاری ڕێژیمی ئینسانکوژی ئاخوندی جارێکی دیکە تاوانێکی نوێی دژ بە مرۆڤایەتی و ئازادیخوازی خولقاند .

ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران  بە زەبر و زەنگ و کوشتن و بەندکردن ناتوانێ لاوانی کورد لە داوا ڕەواکانیان پاشگەز بکاتەوە. شەهیدکردنی هاوڕێ هیدایەت عەبدوڵڵاپور لەلایەن ڕێژیمی کۆماری تێرۆریستیی ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندترین شێوە مەحکووم دەکەین.

هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم هاوسەنگەرانی شاخ و شار دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین .

بەڵێن دەدەین هەتا دواهەناسە ڕێبواری بەئ ەمەگی ڕێبازی پڕ لە شانازیی شەهیدان بین و بۆ سەرخستنی ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک کۆتایی نەکەین .

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران

سڵاو لە ڕووحی نەمری شەهیدانی حیزب و گەل

ئەندامان و لایەنگرانی نهێنیی حیزب لە شاری سەقز