کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شار و ناوچەکانی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

12:40 - 24 گەلاوێژ 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٧٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پەیامیی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکان بەم چەشنەیە:

بۆکان

ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان پیرۆزبایی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات دەکەین. ٢٥گەلاوێژ هەڵاتنی خۆری ئازادی بوو کە لە ساڵی ١٣٢٤ دامەزرا. ئەو ئازادییە کە پێشەوای نەمر بناغەی تۆکمەی بۆ داڕشتووه و داری ئەو ئازادییەی بە خوێنی خۆی ئاودا لە دوای ئەو ڕێبەرانی هەمیشە زیندوومان دوکتور ''قاسملوو'' و دوکتور ''شەرەفکەندی'' مامۆستا و وانەبێژی ئەو مەکتەبە پیرۆزەیان وەئەستۆ گرت و بە شەهیدبوونییان ئاگری خەباتییان بۆ کوردستان بڵێسەدارتر کرد و پیرۆزبوونی ئەو ڕێبازەیان بە دونیا نیشان دا. ئێستاش نەسل بە دوای نەسل لاوانی خۆێنگەرم و شۆڕشگێری کورد لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە لە شاخ و لە شار بەردەوامن. ئێمەش ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان ئەو دڵنیاییە بە خەڵکی کوردستان دەدەین کە هەتا سەرکەوتن و هەڵاتنی هەمیشەیی خۆری ئازادی لە کوردستان لە خەبات بەردەوامین و لە هیچ هەڕەشەیەکی دوژمن سڵ ناکەین و بەیەکگرتووییمان دوژمن بە چۆک دادێنین.

جوانرۆ

ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە جوانڕۆی کۆڵنەدەرەوە بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی ٧٦‌هەمین ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرزترین و ڕازوەترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان، بنماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و سەرجەم کادر و پێشمەرگەکانی حیزب لە شاخە سەرکەشەکانی کوردستان و پێشمەرگە چاونەترسەکانی شار دەکەین.

بە خاک و ئاڵای کوردستان بەڵێنی دەدەین کە هەتا دوا دڵۆپەی خۆێنمان درێژەدەری ڕێگەی شەهیدان و  هەروەها درێژەدەری خەباتی ٧٦ساڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بین و بە گیان و ماڵمان بەرگری لە کەرامەت و شەرافەتی خاکی پیرۆزی کوردستان بکەین.