کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەدێی نێ

12:53 - 18 گەلاوێژ 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەدێی ''نێ'' لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ٢٥ی گەڵاوێژیان کرد؛ هەروەها تۆپبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان مەحکووم کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، ڕێبەرایەتیی حیزب، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان، زیندانییانی سیاسیی خۆڕاگر و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزب دەکەین.

هیوادارین حیزبی خۆشەویستمان لە بەرەوپێشبردنی هەرچی باشتری خەباتی ڕەوای گەلەکەمان سەرکەوتوو بێت و بە هەوڵ و تێکۆشان بگەینە ئامانجەکانمان و بە هیوای جێژنی سەرکەوتنی هێزی ڕاسان بەسەر سپای جەهل و تاریکیی کۆماری ئیسلامیدا.

هەروەها تۆپبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن سپای تیرۆریستی پاسدارانەوە مەحکووم و ڕیسوا دەکەین و بۆ تۆڵەکردنەوە لەو کردەوانەی ڕێژیم ئامادەی فەرمانی حیزبین بۆ چالاکیی پێشمەرگانە لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات.

بژی دێموکرات، بژی پێشمەرگە، سەرکەوێت ڕاسان

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەدێی نێ

۱۷ی گەلاوێژی ۱۳۹۹ی هەتاوی