دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
شەهید نەمرە وەکوو شاخ
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
دڵسۆزانی جەرگەی خەبات
هاوڕێیانی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکرات
بنەماڵەی کاک لوقمان مێهفەر
شەهیدبوونی کاک لوقمان مێهفەر کەسایەتیی ناوداری کورد و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبەکەمان و فەرماندەیەکی بەوەجی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، خەسارێکی گەورەیە بۆ حیزب و نیشتمانەکەمان، بەڵام هەر وەکوو ڕێبەری خۆشەویستمان، دوکتور قاسملوو فەرموویەتی، کاروانی شەهیدانمان درێژە ڕەنگە لەوەش درێژتریش بێت، بۆ شەهیدبوونی شەهیدەکانمان ناگرین، تەنیا کارێک کە دەتوانین بیکەین درێژەپێدانی ڕێگایانە.
ئێمە وەکوو ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاوایی مێراو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەتەک پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە گشت گەلی کورد، حیزبی دێموکرات و بەتایبەت ئەندامانی ناوەندی سیاسیی حیزب و بنەماڵەی شەهید لوقمان، خۆمان بە هاوبەشی ئەو خەمە قووڵە دەزانین و هیوادارین دوایین خەسار و کۆسپی ئەم شۆڕشە بێت، هاوکات لەگەڵ ڕێبازەکەی پەیمان نوێ دەکەینەوە کە درێژەدەری ڕێگای ئامانجەکانی بین.
ڕۆحی شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی مێراو
٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی