ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە جوانڕۆ بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تێرۆرکردنی ڕێبەری مەزن، دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
گەلێک ئازادیی بوێت دەبێت نرخی ئەو ئازادییەیش بدات
دیسان هاتەوە ٢٢ی پووشپەڕ و جینایەت و تێرۆری ڕێبەری مەزنی گەلەکەمان شەهیدی سەرکردە، شەهید دوکتور "قاسملوو" و هاوڕێیەکانی بەدەستی چەپەڵی ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دیسان سەرشۆڕی و نەمان بۆ ڕێژیمی جەلاد و سێدارە و تێرۆر.
بەرز بێت یادی شەهیدانی ڤییەن.
ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە جوانڕۆ بە مەحکوومکردنی تێرۆری شەهیدی ڕێبەرمان شەهید دوکتور "قاسملوو"ی مەزن و هاوڕێیەکانی بە خاکی پیرۆزی کوردستان و بە ئاڵای بەرزی وڵات سوێند دەخۆین هەتا دوا دڵۆپەی خوێنمان درێژەدەری ڕێگای ڕێبەری مەزنمان شەهید "قاسملوو" بین و تۆڵە و خوێنی شەهیدانمان وون نەکەین و لەم ڕۆژەدا پەیمان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ دەکەینەوە.
سڵاو لە گۆڕی پاکی ڕێبەری شەهیدمان "قاسملوو"ی مەزن و تەواوی شەهیدانی کوردستان
سڵاو لە کوردستان
سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرکەوێت خەباتی ڕەوای گەلی کورد
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە جوانڕۆ