کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات لە شارەدێی "پەسوێـ"ـی پیرانشار لە مزگەوتی جامیعە، شاری مەریوان لە گەڕەکی نۆبەهار، بەهاران و مەردووخ، لە شاری بانه و ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە گوندی گەلێن، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
ڕۆڵەکانی دێموکرات، لە ناوچەی مەرگەوەڕێ ورمێ، دزەی مەرگەوەڕ و گوندەکانی دەوروبەری لە شەقام و کۆڵانەکان، وێنە و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.
ڕۆڵە دلێرەکانی دزەی مەرگەوەڕ، لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو وێڕای خەمی گەورەیان بۆ لەدەستدانی ڕێبەری گەورەمان، پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە و هەروەها تێرۆریزمی نیودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران و بێهەڵویستیی دەوڵەتی ئوتریشیان مەحکووم کرد.
هاوکات لە شاری پاوەی قارەمان، ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی نووریاو، وێنە و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.
لە سەقزی قارەمان، ڕێبوارانی ڕێگای قاسملوو لە گەڕەکەکانی: "شاناز، کەریماوا، ساڵحاوا، سەعدی، ناوچەکانی سێڕێیانی کەرەفتوو، کوڵتەپەی جەهانگیرخانی سەقز، گوندەکانی عەلیاوا، چاخلوو، قەرەناو و شافیعی چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.
لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکاندا لە شاری شنۆ، لە گوندی ئاڵیاوێ چالاکیی تەبلیغیی ئەنجام دراوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە شوێنەکانی وەک: "باغی سیسە، جامی جەم، سێڕێیانی سەید نیزام، بەردەرگای مزگەوتی سەیدنیزام، مەیدانی ئاردی، بەردەرگای مزگەوتی دارۆغە، بەردەرگای مزگەوتی چواریاری نەبی، فەرهەنگیان، ئازادەگان، جانبازان، موکریان، فەلەکەی یەکەم و دووهەمی موکریان، بەردەرگای دادگای گەورەی فەرهەنگیان، سنجاناوا، بازاڕچەی ئەسغەری، فەلەکەی مەحموودکان، جاددەی خوڕخوڕە، شاروێران و پشتی تەوانیری مەحموودکان" چالاکییان بەڕێوە بردووە.
بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی شیان سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە باغەکانی قازی بەکر، واجاڕ، کانی گەزنە، توتمان، کورار، خەرگەنم، دەوروبەری قوتابخانەی سەرەتایی و دەوروبەری ڕێگای شیان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.