کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدان درێژەی هەیە

12:54 - 18 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ١٦ی خاکەلێوە، لاوانی شۆڕشگێڕ و ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە زۆربەی گوندەکانی ناوچەی "دەشتەبێڵی شنۆ"، بە بۆنەی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەو شوێنانەی چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: "گوڵماوەران، ڕەشگوند، ئیسلاملوو، دوڕبە، تەرسەبڵاغ، دۆستەک، گرکاکوڵ، سیاوان، ئاغبڵاغ، شیوەبیرۆ، گوندی مەلاعیسا، سێ کانی و هەروەها لە جادەی نێوان شنۆ و دەشتەبێڵ".

لەو چالاکییانەدا ئەمەگدارانی ڕێبازی شەهیدان لە ناوچەی دەشتەبێڵ بە بڵاوکردنەوەی "تراکت"، "پۆستێر" و "بڵاوکراوە"ی تایبەت بە ڕۆژی شەهیدان، پەیمانیان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی پڕسەروەری شەهیدان نوێ کردەوە و ئەمەگداریی خۆیان بەرانبەر بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەربڕیوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، قارەمانانی دێموکرات لە شاری پیرانشار، بە بۆنەی  ١٠ی خاکەلێوە، لە چەندین شوێن وەک : "کەمەربەندیی ئیمام جومعە ، بلواری کوردستان، فەلەکەی مامۆستا نالی، فەلەکەی هەواشناسی، شیناوێ، سێڕێیانی شەهرەک، خیابانی ٢٤ مێتری''، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوە، لەگەڵ ئامانج و ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.