کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیکەری مامۆستا هەژار لە مەهاباد ئاگری تێبەردرا

11:59 - 21 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی گەلاوێژ، پەیکەری مامۆستا "هەژار" لەلایەن کەسانێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران ئاگری تێبەردرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" کاتژمێر ٢:٢٠ خولەکی شەو ماشینێکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیران بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە نزیک پەیکەری مامۆستا "هەژار" بینراون و پاشان ڕۆیشتوونە.

هاووڵاتییانی دەورووبەری فەلەکەی مامۆستا "هەژار" باس لەوە دەکەن کە پاش ڕۆیشتنی مۆرەکانی سپا سایپایەک هەندێک تەکەری ماشین لە نزیک پەیکەرەکە دادەنێن و پاشان لەلایەن دوو کەس ئاگریان تێبەردەدرێت.

هاووڵاتییان بە بینینی ئاگرەکە ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە ئاگادار دەکەنەوە بەڵام دوای نیو کاتژمێر دێنە شوێنی ئاگرەکە.

هاووڵاتییەک بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاندووە کە جاشەکانیش دەستیان لەو کردەوە قیزەونەدا هەبووە.

ئەوە یەکەم جار نییە کە پەیکەری کەسایەتییە ناسراوەکانی کورد لەلایەن بەکرێگیراوانی سەر بە ڕێژم بێڕێزییان پێ دەکرێت.