کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیکەرەی "کۆچەر بیرکار" لەلایەن "هادی زیائەدینی" دروست کرا

16:47 - 14 رەشەمه 2721

پەیکەرەی پڕۆفیسۆر "فەرەیدوون درەخشانی" ناسراو بە ''کۆچەر بیرکار'' بیرمەندی ناوداری کورد، لەلایەن ''هادی زیائەدینی'' نیگارکێش و پەیکەرتاشی بەناوبانگی کوردستان دروست کرا.

پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی کەمبریج لە وڵاتی بریتانیایە کە توانی میداڵی "فیڵدز" (بەناوبانگترین خەڵاتی جیهانی لە بەشی بیرکاری) بەدەست بێنێت.

هەروەها "هادی زیائەدینی" یەكێک لە هونەرمەندە بە توانا و ناسراوەكانی كوردە كە لە چەندین بواری هونەری و بەتایبەت پەیكەرتاشیدا بەرهەمی ناوازەی خولقاندووە و پەیكەری زۆربەی كەسایەتییە ئەدەبی و بیرمەندە ناودارەكانی كوردی دروست کردووە.