کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەسەر نەکردنی کێشەی ئاوی وەرزێڕان لە مەهاباد، ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە

12:17 - 13 جۆزەردان 2720

نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی و گوێنەدانی کاربەدەستانی ڕێژیم بە کێشەکانی وەرزێران لە ناوچەی مەهاباد، ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

خەڵکی مەهاباد بەنیسبەت ئەوەیکە لەلایەن ئێدارەی ئاو و جەهادی کشاوەرزیی ڕیژیم لە مەهاباد، هیچ ئاوڕ و بایەخێک بە ''دەراوی خانەگێ'' نادرێتەوە و هەموو ساڵێک تووشی زیانێکی زۆر دەبن، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ناوەندە پەیوەندیدارەکان سەرەڕای ئەوەیکە پارە لە خەڵک وەردەگرن، وڵامی داوکارییەکانیان نادەنەوە و ئیدارەکانی پیوەندیدارئەم ئەرکە لەسەر شانی خۆیان لادەبەن.

ئێستا باغ و باغاتی ناوچەی ''دەراوی خانەگێ'' مەترسی وشکبوونیان لەسەرە، خەڵک داوا لە ئیدارەی ئاو و جەنگەڵبانی دەکەن کە یان ڕێگایان پێبدەن کە خۆیان کاروبارەکانی کاناڵی ئاودێری ئەنجام بدەن یان کێشەکەیان بۆ چارەسەر کەن.

لە ماوەی ڕابردوودا کیشەی ئاو لە شار و گوندەکانی کوردستان و ئێراندا تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە و ناوەندە پەیوەندیدارەکانیش هیچ  هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە کە زەرەر و زیانێ زۆری بەخەڵک گەیاندووە، ناگرنە بەر.