کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی فەرماندەیەکی سپای تێرۆریستی پاسداران ناڕوونە

12:04 - 3 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریه، لانیکەم ١٠ کەس کوژران کە باس لەوەش دەکرێت "ئەمیر حاجی‌ زاده" یەکێک لە فەرماندەکانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢ی بەفرانبار، ئەرتشی ئیسرائیل پایگایەکی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لە سووریەدا بۆردومان کرد.

ماڵپەڕی "ئەلحەدەس" بڵاوی کردووەتەوە، یەکێک لە فەرماندە پلەبەرەزەکانی سپای پاسداران کوژراوە.

لە دوای ئەو هێرشەی ئیسرائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە، "ئەمیر حاجی زادە" فەرماندەی هەوافەزای ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژراوە.

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران ئەو ئیدعایەی ڕەت کردووەتەوە.

هەروەها ئەرتشی ئیسرائیل لەبارەی کوژرانی ئەو فەرماندەیەی سپا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.