
چالاکانی مەدەنی لە "سەردەشت" بڕی ٢٤٠ ملیۆن تمەن پارەیان بۆ بنەماڵەی کۆڵبەرێکی کوژراو بۆ "سلێمان ئیبراهیم زادە" کۆ کردووەتەوە.
پاش کوژرانی ئەو کۆڵبەرە چالاکانی مەدەنی لەو شارە بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە داوایان لە خەڵک کرد یارمەتیی نەختی بۆ ئەو بنەماڵەیە کۆ بکەنەوە کە خەڵک بە گەرمی پێشوازییان لەو بانگەوازە کرد.
"سلێمان ئیبراهیم زادە" تەمەن ٣٧ ساڵو خەڵکی گوندی "بنوخەلەفـ"ـی سەردەشت خێزاندار و باوکی منداڵێک لە کاتی کۆڵبەریدا و لە سنووری "بێتووشـ"ـی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.