کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکانی ژینگەیی لە سنە داوایان لە خەڵک کردووە کە لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا بەشداری بکەن

10:50 - 2 سەرماوەز 2721

بڕیارە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەز، ئەنجومەنەکانی "شنەی نەوژینی کوردستان، گرووپی شاخەوانی- فەرهەنگیی چلچەمە و جەمعییەتی کوردستانی سەوز" لە سنە هەڵمەتێکی ژینگەیی بەڕێوە ببەن.

ئەم ئەنجومەنانە لە پەیامێکدا داوایان لە چالاکانی ژینگەیی و مەدەنی و خەڵکی سنە کردووە کە لەم هەڵمەتە ژینگەییەدا بەشداری بکەن و کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی لە مەیدانی گازی ئەو شارە کۆ ببنەوە.

بڕیارە لەو هەڵمەتەدا "دنکە بەڕوو، قەزوان، بامە تاڵە و تەنس و..." بچێنرێت.

لەو پەیامەدا داوا لە بەشداربووان کراوە کە لەگەڵ خۆیان کەرەستەی پێویستی وەک پێمەڕەی بچووک یان هەر شتێک کە بۆ هەڵقەندنی زەوی بەکار دێت، بهێنن.