کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکانی ئێرانی داوایان کرد هیچ یارمەتییەکی ماڵی بە ئێران نەدرێت

13:31 - 16 خاکەلێوه 2720

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە ئێرندا داوایان لە سندووقی نێونەتەوەیی پارە کردووە کە یارمەتی ماڵیی بە ئێران نەدات.

٥٣ چالاکی سیاسی و مەدەنی لە نامەیەکدا داوایان لە هەیئەتی بەڕێوەبەریی سندووقی نێونەتەوەیی پارە کردووە ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوییه وامی ٥ میلیارد دۆلاری بە ئێران نەدات.

ئەو چالاکانە ڕایانگەیاندووە ئەگەر بڕیارە یارمەتی بە ئێران بدەن پارەی پێ ندەن و تەنیا کەلوپەلی پزیشکی بۆ ئێران بنێرن و ڕاستەوخۆ بیدەن بە ئێران.

ئەو چالاکە مەدەنی و سیاسییانه بەنیسبەت کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە.

"محەممەد جەواد زەریف"، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە داوای ٥ میلیارد دۆلار پارەی لە سندووقی نیونەتەوەیی پارە وەکوو یارمەتی کرد.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران باسیان لەوە کردووە، دەوڵەت بە وەرگرتنی وامی ٥ میلیارد دۆلاری دەیهەوێت کەمیی بودجەی خۆی قەرەبوو بکاتەوە، چونکە وڵاتانی بیانی هاوکاریی خۆیان بۆ قەیرانی کۆرۆنا لە ئێران دەربڕیوە.

چاودێرانی سیاسی بەنیبسەت ئەو داواکارییەی ڕێژیمی ئێران باس لەوە دەکەن، ئەو داواکارییە بۆ خۆدەرهاویشتنی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە قەیرانی کۆرۆنایە، هەروەها هیچ دیار نییە ئایا ئەو پارەیەی کە بە ئێران دەدرێت بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان خەرج نەکرێت.