کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تێکۆشەرانی دێمۆکرات بەبۆنەی شەوی لەدایک بوونی دوکتور قاسملوو بەردەوامه

19:50 - 3 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بەبۆنەی شەوی یەلدا، درێژترین شەوی ساڵ و شەوی لە دایک بوونی رێبەری گەلی کورد، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێمۆکراتەوە لە ناوچەی چۆمی چەغەتوو چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستانی میدیا، ئەو چالاکییانە لە گوندی حاجی ئاوا لە ناوچەی چۆمی جەغەتوو ئەنجام دراوە.
لەم چالاکییەدا ئەندامان و تێکۆشەرانی دێمۆکرات مزگەوت و قوتابخانە و شوێنە گشتییەکانی ئەو گوندەیان بە وێنەی دوکتور قاسملوو رازاندبووەوە.
پێشتریش لە گوندی نێی ناوچەی مەریوان بەبۆنەی شەوی لەدایک بوونی دوکتور قاسملوو چالاکی تەبلیغاتی لەلایەن ئەڤیندارانی ئەو مرۆڤە مەزنەوە ئەنجام درابوو.
لە گوندی نییەریش لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی شەوی یەلداوە لەلایەن تێکۆشەرانی دێمۆکراتەوە بەڕێوەچوو.